AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٩ ١٠:١٦

زندانییە داعشییەکان؛ تێچووی ئەمریکا لەسەر دەستی عێراق

زندانییە داعشییەکان؛ تێچووی ئەمریکا لەسەر دەستی عێراق

پاش داڕمانی پێکهاتەی ئەمنی و ئاسایشی هەسەدە و بەرزبوونەوەی مەترسیی هەڵاتنی بەربڵاوی زندانییە داعشییەکان، ئەمریکا خێرا پەنای بردە بەر بژێرەیەکی کەم تێچووتر و ئەویش ناردنی زیندانییەکان بۆ عێراق و خەرج دانە دەستی بەغدایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گۆڕانکارییە بەپەلەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و پاشەکشێی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) هەمبەر بە هێرشی ئەرتەشی ڕژیمی جۆلانی، بۆ جارێکی تر دۆسیەی داعشی هێنایەوە ڕۆژەڤ. بە جۆرێک کە زیندانییە داعشییە ژێر چاوەدێرییەکانی هەسەدە و خود ئەمریکا، بوونە پرسێکی بەپەلەی بەغدا. واتە گواسترانەوەی ئەو زیندانیانە بۆ عێراق لە ئەنجامی زنجیرەیەک بژاردەی سیاسی و ئەمنی، پلانێک بوو کە ئەمریکا بە کەم‌تێچووترین بژێرەی دەزانێ و بۆی گرینگ نییە کە ئەمکارە چ تێچوویەک دەخاتە سەر شانی بەغدا.
بەمجۆرە دەوڵەتی عێراق لە حەوتەکانی ڕابردوودا بە هاوئاهەنگیی ڕاستەوخۆی واشنتۆن، ڕەوتی گواستنەوەی زیندانییە داعشییەکانی لە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەست پێکردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەڵسەنگاندنەکان نیشان دەدا نزیکەی 7 هەزار زیندانی داعشی لە سووریایە کە نیوەی زیاتری هاووڵاتی بیانین و وڵاتانی خۆیان خۆدەبوێرن لە وەرگرتنەوەیان. لەو ڕووەوە، یەکەمین قۆناغی گواستنەوەیان بە 150 زیندانییەوە بۆ عێراق دەستی پێکرد و ئەمریکا لە درێژەی ئەم ڕەوتە بەپێی ڕێککەوتنەکان هەواڵی داوە؛ بەبێ ئەوەی بۆی گرینگ بێت کە ئەمکارە چ تێچوویەکی قورسی ئەمنی، یاسایی و دارایی دەخاتە ئەستۆی بەغداوە.

بەستێنی سەرهەڵدانی قەیرانە نوێیەکان


پاش داڕمانی پێکهاتەی ئەمنی و ئاسایشی هەسەدە و بەرزبوونەوەی مترسیی هەڵاتنی بەربڵاوی زیندانییە داعشییەکان، ئەمریکا خێرا ڕووی لە کەم‌تێچووترین بژێرەە بۆ خۆی و قورسترین بژێرە بۆ دیتران کرد کە چ نەبوو جیا لە گواستنەوەی باری ئەمنی و یاسایی ئەو زیندانیانە بۆ عێراق بوو. واشنتۆن کە دەمێکەیە کە ئەو زیندانیانەی کردۆتە باڵی گوشاری سیاسی و ئەمنیی خۆی، ئێستا هاوکاتی گۆڕانی هاوکێشەی مەیدانی لە سووریا، هەوڵ دەدا بەرپرسایەتیی ئەم میراتە قورسەی بخاتە ئەستۆی بەغدا. ئەوە لە کاتێکدایە کە نە چوارچێوەی یاسایی نێودەوڵەتیی ڕوونی بۆ ڕەچاو گیراوە و نە گەڕەنتییەکی ڕاستەقینەی بۆ دابەش‌کردنی تێچوو و پاشهاتەکانی دیاری کردووە.
لێکدانەکانی بەغدا و لۆژیکی هەڵمەتی دەست‌پێشخەرانە
دەوڵەتی عێراق ئەم گواستنەوەیەی بە هەڵمەتێکی دەست‌پێشخەرانە بۆ بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی پێناسە کردووە و جەخت لەوە دەکات کە ناسەقامگیریی سووریا دەتوانێ ببێتە هۆی بووژانەوەی شانەکانی داعش لە سنوورە هاوبەشەکانیان. بەغدا لای وایە کە ڕاگرتنی زیندانییە داعشییەکان لە کەشێکی ناسەقامگیر و بەری لە پێکهاتەی یاسایی ڕوون و بەرچاو، مەترسیدارترە لە گواستنەوەی کۆنتڕۆڵ‌كراوەیان بۆ ناوخۆی عێراق. ئەم لێکدانەوەیە ئەگەرچی لەباری ئەمنییەوە جێی سەرنجە، بەڵام بە کردەوە عێراق دەخاتە دۆخێکەوە کە دەبێ تێچووی ساڵانێک سیاسەتی دۆڕاوی ئەمریکا لە سووریا بداتەوە.

ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە پڕۆسەی گواستنەوە
بەپێی داتا فەرمییەکان، گواستنەوەی زیندانییەکان بە ئیدارە و چاودێریی لۆجێستیکیی ئەمریکا و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت و ئەوە نیشان دەدا کە واشنتۆن هێشتاش ئەکتەری سەرەکیی ئەو دۆسیەیە، کە دەیەوی لە ئاستی سیاسی و میدیاییدا ڕۆڵی خۆی کەمڕەنگ‌تر نیشان بدات. ئەمریکا لە کاتێکدا یەکەمایەتیی گواستنەوەی مەترسیدارترین تیرۆریستانی داعش دیاری دەکات، کە ئامادە نییە بەرپرسایەتیی یاساییان بەئەستۆ بگرێت و ئەم دژوازییە ئاشکرایە لە خۆیدا سەلمێنەری هەمان نمانەی هەمیشەیی سیاسەتی ئەمریکا، واتە ئیدعای ئیدارەکردن و سەپاندن و داشکاندنی تێچووەکان بە سەر دیترانە.

ئاستەنگە یاسایی و دادگەییەکانی بەردەم عێراق
چوونی هەزاران زیندانی داعشی بە ناسنامەی نیشتمانیی جۆراوجۆر، دەزگای دادی عێراق بەرەوڕووی تاقیکارییەکی دژوار کردووە. بە جۆرێک کە ئەگەرچی یاساگەلی ناوخۆیی عێراق هەلی دادگایی‌کردنی کەسانی مەترسیدار بوو ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەی ڕەخساندووە، بەڵام بۆ زیندانیانێک کە هێشتا نەچوونەتە ناو خاکی عیراق، سەلماندنی تاوانەکانیان، زۆر ئاڵۆزترە و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویستی تاوانە نێودەوڵەتییەکان و وەڵامدانەوە بە ستانداردە دادپەروەرییەکان لەو بوارەدا، بەرپرسایەتییەکی قورس دەخاتە سەر شانی دامودەزگای یاسایی و ئەمنیی عێراق.


قەیرانی زیندانی بیانی و خۆدزینەوەی ڕۆژئاوا لە بەرپرسایەتییەکان
بەشێکی زۆری زیندانییە گواستراوەکان، هاووڵاتیانی ڕۆژئاوایی و ئەورووپین کە دەولەتانی خۆیان دەمێک ساڵە خۆدەبوێرن لە وەرگرتنەوەیان. ئەو وڵاتانە بە پاساوهێنانەوەی یاسایی و سیاسی بەکردەوە پشتیان لە هاووڵاتیانی خۆیان کردووە و ئێستا چاوەروانن کە عێراق ئەم ئەرکە قورسەیان بۆئەستۆ بگرێت.

دیار ئەم هەڵسوکەوتە دووفاقەیە، خۆیان سەلمێنەری ڕاستەییەکی تاڵە کە ڕۆژئاوا تا کاتێک کە داعشی بۆ پێشخستنی ئامانجە ژێئۆپۆلیتیکییەکانی دەویست، کەڵکی لێ وەرگرتن و ئێستا کە تێچووەکان ئاشکرابوون، خۆیان لێ دەدزێتەوە.

پاشهاتی ئەمنی و کۆمەڵایەتیی بۆ عێراق
ڕاگرتنی هەزاران زیندانیی داعش لە ناوخۆی عێراق تەنیا پرسی زیندانی و دادگایی‌کردن نییە، بەڵکوو ئەم پرسە پاشهاتێکی بەربڵاوی ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی بەدواوەتە. ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو نیشان دەدا کە هەر جۆرە کەمتەرخەمی لە ئیدارەی ئەو زیندانیانە، دەتوانێ شەپۆلێک لە توندوتیژیی بەدواوە بێت و هاوکات، تێچووی ماڵیی دابین‌کردنی ئاسایشی زیندانییەکان و ڕەوتی دادگایی و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕە پاڵپشتییەکانی داعش، خۆی گوشارێکی دووقاتەیە لەسەر بوودجە و پێکهاتە ئەمنییەکانی عێراق.
دادگەی نێودەوڵەتی ڕێگەچارەی کاتی
هەندێک پێشنیاری پێکهاتنی دادگەی نێودەوڵەتیی تایبەتی دەدەن، بەڵام ئەم بژێرەیەش زیاتر لەوەی ڕێگەچارەی کردەکی بێت، ئامرازێکە بۆ دواخستنی بڕیاری ڕاستەقینە. چونکە ئەزموونەکان نیشان دەدەن کە ڕاپەڕاندنی ئەو جۆرە میکانیزمانە بەبێ ئیرادەی سیاسیی زلهێزان بە هیچ کۆ ناگات و ئەگەری ئەوە هەیە کە دۆخی کاتی ببێتە واقیعێکی هەمیشەیی و عێراق بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ میوانداری زیندانیگەلێک بێت کە بەرهەمی سیاسەتی هەڵەی دیترانە.

News ID 58501

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha